Goranîyekî Zakaria erebekan sersam dekat

گۆرانیەکی زەکەریا عەرەبەکان سەرسام دەکات
دواى ئەوەى هونەرمەند (ماجد المهندس)ى تووشى شۆک کرد، گۆرانى (بۆ کوردستان)ى هونەرمەند (زەکەریا عەبدوڵڵا) بەردەوامە لە ڕاکێشانى شەیدایانى بەتایبەت هونەرمەندانى عەرەب، ئەمجارە ئەستێرەى پرۆگرامى (ستار ئەکادیمى 1) خانمە هونەرمەندى تونسى (بهاء الکافی) لە ئاهەنگى سەرى ساڵى (2012)ى شارۆچکەى عەنکاوەى شارى هەولێر ئەو گۆرانیە دەڵێتەوە و هەوادارانى کورد و عەرەب دێنێتە جۆش و خرۆش ئەم شەوە ئاهەنگەش لە کەناڵى ئاسمانى (الشرقیە)ى عێراقى دەگوازرێتەوە و بە باشترین شەوە ئاهەنگى سەرى ساڵ لە تەواوى عێراق وەسفى دەکات، بۆ کوردستان یەکێکە لە گۆرانیە نیشتمانیەکانى ئەلبومى (لاپەڕەى سپى) هونەرمەند کە لە ساڵى 2010 بڵاوکرایەوە و لە ئاواز و دابەشکردنى (زەکەریا) و تێکستى (سامى ئەرگۆشى) یە و بە شێوەى سلاید کلیپ لە کەناڵەکان بەردەوامە لە پەخشکردن.


بۆ بینینى گۆرانییەکە

Be Kurdî


Listen to whole album

Download Ringtones

Fans On Facebook

Official Zakaria Profiles

Facebook Wikipedia