زەکەریا دەگەڕێتەوە ڕادیۆیەکى سویدى
لە یەکێک لە ڕادیۆ ناودارەکانى وڵاتى سوید بەرهەمێکى هونەرمەند (زەکەریا عەبدوڵڵا) پەخش دەکرێت و باس لە هونەرى ناوبراو دەکرێت .
ڕٍادیۆى (SVERIGES RADIO P4) کە ناودارترین ڕادیۆى وڵاتى سویدە لە پرۆگرامێکى هونەرى و کلتوری خۆیدا گۆرانى (بگەڕٍێوە)ى (زەکەریا) پەخش دەکات و لەهەمان بەرنامەدا میواندارى خانمە هەوادارێکى (زەکەریا) کراوە و باس لەو گۆرانیە و کەسایەتى و رۆڵى هونەرمەند دەکات و چیرۆکێکى خۆى دەگێڕێتەوە کاتێک لە فرۆکەخانەى وڵاتى تورکیا هونەرمەند (زەکەریا) دەبینێت و دەڵێت دایکم هاوارى دەکرد تا بەدیدارى زەکەریا بگات .
جیا لە میدیاى کوردى زۆرترین جارە لە میدیا ناودارەکانى جیهان باس لە زەکەریا دەکرێت وەک ئەستێرەیەکى درەوشاوەى هونەرى کوردى لە جیهان.
بۆ گوێگرتنی بەرنامەکە لە لاپەڕەی سەرەکی ڕادیۆی سوید: ئێرە کلیک بکە
(MP3) یان دایگرە بە فایلی