وێبشۆپی زه‌که‌ریا بۆ منداڵه هه‌ژاره‌کانی کوردستان.
بۆ زیاتر یارمه‌تیدانی منداڵه هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ته‌کانی کوردستان و دوای ئه‌وه‌ی که داهاتی به‌رهه‌می لاپه‌ڕه‌ی سپی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا ته‌رخان کرا بۆ منداڵە شەهیدوئەنفالکراوەکان، ڕێکخراوی لاپه‌ڕه‌ی سپی هه‌ڵده‌ستێت به کردنه‌وه‌ی وێبشۆپێک که تیایدا خه‌لک ده‌توانێ جل و به‌رگ، جانته، پۆسته‌ر و چه‌ندین که‌لوپه‌لی تر به لۆگۆ و وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریاوه له رێگای ئینته‌رنێته‌وه به‌ده‌ست بێنێت. له‌م وێبشۆپه خه‌لک ده‌توانێ له هه‌ر شوێنێکی دونیا که‌لوپه‌له‌کان بکرێت و به ڕێگای ڤیزا، ماسته‌ر کارد، ئامێریکان ئێکسپرێس یان دیسکۆڤه‌ری نرخه‌که بنێریت.
وێره‌ی ته‌رخان کردنی ته‌واوی داهاتی به‌رهه‌می لاپه‌ڕه‌ی سپی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا داهاتی ئه‌م کهلوپهلاناش ته‌رخان کراوه بۆ منداڵه هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ته‌کانی کوردستان.
کرینی هه‌ر که‌لوپه‌لێک له‌م وێبشۆپه یارمه‌تیدانی منداڵانی کورد و کوردستانه.