Qederî Zakaria le Turkya dawa dekrêt

قەدەری زەكەریا لە توركیا داوا دەكرێت
گەورە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی موزیك لە توركیا داوا لە هونەرمەند (زەكەریا) دەكات ئاوازی گۆرانی (قەدەر) یان پێبدات.

فیلیز سەراڵ لە كۆمپانیای MXL Muzik كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی میوزیك و گۆرانی لە توركیا، پەیوەندی بە كۆمپانیای ZAKARIA MUSIC PRODUCTION كردووەو داوای لێكردووە كە ئاوازی گۆرانی (قەدەر)یان پێبدات تاوەكو ئاوازەكە بە تێكستێكی توركییەوە بەرهەمبێنن. لەو بارەوە سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرەبەرایەتی كۆمپانیای زەكەریا میوزیك پرۆدەكشن، كە سەرپەرشتی كارە هونەرییەكانی هونەرمەند زەكەریا دەكات هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند كە "ماوەیەك لەمەوبەر كۆمپانیای MXL Muzik پەیوەندییان بە ZMPROەوە كرد و ئەو داوایەیان ئاراستەی هونەرمەند زەكەریا كرد، بەڵام ئێمە ئەو داوایەمان رەتكردەوە"، گۆرانی قەدەر یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبوومی (لاپەڕەی سپی) زەكەریا عەبدوڵڵا كە شیعری (سامی ئەرگۆشی)یە و ئاوازی هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵایە و هەوادارانی بە یەكێك لە گۆرانییە سەركەوتووەكانی زەكەریا هەژماری دەكەن.

BE KURDÎ

Listen to whole album

Download Ringtones

Fans On Facebook

Official Zakaria Profiles

Facebook Wikipedia