Zakaria le Facebook 100 hezar andamî têperrand

 پەیجى زەکەریا لەفەیسبووکدا 100 هەزار لایکى تێپەڕاند

لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووکدا، زەکەریا عەبدوڵڵا لەڕیزبەندى کەسایەتیەکانى هەرێمى کوردستاندا پلەى یەکەمەو  100000 لایکى تێپەڕاندووە.

لەم ساڵانەى دواییدا تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک کە نوێترین ئامڕازى سەرگەرمییە، سەرنجى زۆربەى خەڵکى دونیاى بەرەو لاى خۆى راکێش کردووە، جگە لەخەڵکى، زۆربەى کەسایەتییە سیاسى و هونەرى و وەرزشى و کۆمەڵایەتییەکان لەم تۆڕەدا پەیجى تایبەت بۆخۆیان کردۆەتەوە.
هەرێمى کوردستانیش لەم رێسایە بەدەر نییەو رۆژ نیە کەسایەتیە سیاسى و رۆشنبیرى و هونەرى و وەزرشیەکانى ڕوو لەو تۆڕە بەرفراوانە جیهانییە نەکەن، بەشێکى زۆر لەبەرپرسانى  حیزبی و حکومى و کەسایەتى و رۆژنامەوان  سەرمایەدارانى هەرێمى کوردستان خەریکى ڕیکلامکردنن بۆ پەیجەکانیان ، بەڵام یەکێک لەو لاپەڕە کوردیانەى کە ریکۆردى شکاندووە لەئاست کەسایەتیە کوردیەکانى بەشدار لەفەیسبووکدا، پەیجى هونەرمەندى ناودار (زەکەریا عەبدوڵڵا)یە کە (106.000) لایکى تێپەڕاندووە.
سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتى کارەکانى هونەرمەند (زەکەریا) دەربارەى ئەم پەیجە ڕایگەیاند کە "ئەم لاپەڕەیە لەلایەن بەرێوەبەرایەتى کارەکان و بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى (زەکەریا) بەرێوەدەبرێت  تیایدا هەواڵ و چالاکى و لێدوانە فەرمیەکانى ناوبراوى تێدا بڵاودەکرێتەوەو ڕۆژ لەدواى رۆژیش ژمارەى هەوادارانى ڕوو لەزیادبوونەو زۆربەى پەیام و کۆمێنتەکان لەلایەن زەکەریاشەوە دەخوێنرێتەوە".

ئەوەى جێى سەرنجە پەیجەکەى زەکەریا لەفەیسبووکدا زۆر ئەکتیڤەو لەهەموو بۆنە ئایینى و نەتەوەیى و ڕووداوە گرنگەکاندا کۆمێنتو لێدوانى زەکەریا بڵاودەکرێتەوە، وەک پەیامى خەمناکى بۆ کارەساتى بومەلەرزەکەى وان لەباکوورى کوردستان، کە دەنگدانەوەیەکى زۆرى هەبوو لەمیدیاکانى تورکیاو باکوورو باشورى کوردستان، چونکە پێش زۆربەى کەسایەتیەکان بەیاننامەکەى بڵاوکردەوە، هەروەها لەبۆنە ئایینەکانى وەک رۆژى لەدایکبوونى محەمەدو رۆژى لەدایکبوونى مەسیح و جەژنەکان و رۆژە مێژوویەکانى گەلى کورد.
ئەوانەى سەروکارێکى زیاتریان لەگەڵ تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووکدا هەیە، زۆریى ژمارەى لایکەکانى هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا بە بەراورد بەکەسایەتییە هەرە دیارەکانى بوارى سیاسەت و رۆشنبیریى و هونەریى سەرنجیان ڕادەکێشێت، کە ژمارەى لایکەکانى پەیجى زەکەریا 106032 لایکە، لەکاتێکدا کەسایەتییە ناودارەکانى وەک " عەدنان کەریم 46314 لایکە، ناسرى رەزازى 10253 لایکە، کەمال محەمەد 9165 لایکە، بەهجەت یەحیا 7205 لایکە، هەڤاڵ ئیبراهیم 9285 لایکە، مەریوان وریا قانع 1154 لایکە، بەختیار عەلى 16818 لایکە، شێرکۆ بێکەس 11754 لایکە، فاروق رەفیق 4495 لایکە، نەوشیروان مستەفا 20446 لایکە، مەسرور بارزانى 81494 لایکە، بەرهەم ساڵح 43849 لایکە، مەنسور بارزانى 48259 لایکە، مەلا بەختیار 12426 لایکە، مەسعود بارزانى 82699 لایکە، نێچیرڤان بارزانى 70968 لایکە، عەلى باپیر 6106 لایکە، مەلا کرێکار 1356" لایکە.
سەرچاوە نزیکەکە لەهونەرمەند (زەکەریا)وە وتى "هاوڕێیانى پەیجەکەى (زەکەریا) تەنیا کوردەکان نین، بەڵکو بەسەدان بەکارهێنەرى ئەوروپى، عەرەب، تورک، فارسه‌ رۆژانە سەردانى دەکەنو لایکو کۆمێنت دەنووسن، کە هەموویان گوێگرى کار هونەرییەکانى زەکەریان.


ئا: چرا شەماڵ
تێبینى: ئەم راپۆرتە لە ژمارە (313) ى رۆژنامەى (ئاوێنە)، رۆژى (سێشەممە) بەرواری (2011/02/14) بڵاوکراوەتەوە.

Listen to whole album

Download Ringtones

Fans On Facebook

Official Zakaria Profiles

Facebook Wikipedia