نامه‌یه‌کى کراوه بۆ براو براده‌رى ئازیزم زه‌که‌ریا عه‌بدوڵاى هونه‌رمه‌ند
سڵاوێکى هونه‌ریى کوردستانییانه‌ى دڵێک، که‌هه‌ست به‌چریکه‌ى بولبولى سه‌رچڵان و شنه‌باى ده‌مه‌و ئێورانى شاره‌که‌م و ته‌وژمى شه‌پۆلى که‌ناره‌کان و مه‌نگى ده‌ریا گه‌وره‌کان و به‌رزى و سه‌ختى لوتکه‌ى شاخه‌کانى ئاودراو به‌خوێنى پاکى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هیدو له‌ره‌ى ته‌لى ئامێره زیندووه‌کانى گه‌وره هونه‌رمه‌نده هه‌میشه زیندووه‌کان و خشپه‌ى پێى ئینسانه وڵات په‌رێزه‌کان و پاکى به‌فرى سپى و پڕ به‌رائه‌تى به‌ر سولاوکه‌ى خانووى دێهاتییه‌کان و چرقه و چریقه‌ى گه‌ڵاى زه‌رده هه‌ڵوه‌ریه‌کانى سه‌ره‌رێکانى خه‌زانى پاییز‌ى تامه‌زرۆ بکات، بێگومان به هه‌ستى ئه‌و دڵه، هه‌موویان له‌په‌ناگه‌وه ده‌یان بینىَ و له‌رێى پێنووسى هاورێمه‌وه رێزم به‌پیت و وشه‌و رسته‌کانى ئێره، ئه‌و مه‌مه‌له‌که‌ته‌ى خۆت له‌نێو چوار وه‌رزى ساڵان و نیگاى تابلۆکانى پڕ له‌سروشتى جوانى یه‌زدان له سۆزى قۆرگى پاک و به‌رائه‌تى سۆزى هه‌ستى ناسک و ئاوازه به‌خوڕه‌کانى ده‌ست و په‌نجه‌ى تۆ ده‌دۆزمه‌وه‌و چه‌شنى قاقاى پێکه‌نینى منداڵه په‌پووله‌و فریشته ئاساکان، ده‌یانکه‌مه‌وه دیارى و له‌نه‌ورۆز و هه‌ربه‌ره جه‌ژنانێکى کوردستانم شێوه‌ى قه‌فتى گوڵان و له‌نێو نزمه بۆنى ره‌یحانه ره‌شه‌و گوڵه نێرگزى بنارى چیاکانى کورستانى وڵاتم به‌خوناوى به‌یانیان له‌گه‌ڵ شنه‌باى ئێوارانى بنارى پیره سه‌فین و هه‌یبه‌ت سوڵتان و سه‌رقه‌ڵا و مناره وگۆیژه‌و ئه‌زمروسه‌رچنارو کوچه‌و کۆڵانى که‌رکووکى شارى شارانم، له‌ته‌ک هه‌ستى منداڵێکى پێخاوس و بىَ نوقڵانه و دایکێکى جه‌رگ سوتاو و باوکێکى پشت شکاو، جوانى هونه‌رت رێگه‌م پێده‌دات بیانکه‌مه هه‌ڤاڵى ده‌مه و ئێوارانى غوربه‌تیت، من به‌خه‌یاڵ دیمه‌نه‌کانى شارى پڕ خه‌یاڵت ده‌بینم، جوانن، هه‌ست خرۆشن، گه‌ر تێکه‌ڵاوى چواردیواره قواروییه‌کانى زه‌مه‌نى رابردووى گه‌ره‌ک و ده‌نگى ماشێنى شۆفێرى گه‌رۆک و تێکه‌ڵاو به‌ده‌نگى له‌رزۆکى کرێکارێک و هه‌ژارێکى بێنانى سیماى دڵکوته‌ى مه‌رگى به‌ئان وساتى هه‌ر ساته‌وه‌ختێک بکه‌م، هه‌سته‌کان سه‌رنج راکێشترده‌بن به‌لاى دیمه‌نى چاوى بینه‌ر و بیسته‌ره‌وه، چاوى زه‌رده‌ى خۆره‌تاوى ئێمه ده‌روانێته کاروانێک له‌وێوه ده‌ستی عیسایه‌کى له‌خاچ نه‌دراو چاو و مۆمى هه‌ژارێکى بێ رۆناهى وڵاتى خاپوور و نه‌ک هه‌ر جه‌سته ئه‌نفال ، به‌ڵکه ده‌رونیش، ده‌خوازىَ تروسکه‌ى خۆزگه‌ى داگیرسێنىَ و جه‌سته‌ى مردووى ده‌ستى رۆژگارى پڕ له‌ئه‌سه‌ف و ئاخ و ناخى قورگى تاساو و بىَ ئومێده ئومێددیده‌کان بێنه‌وه وجود، جه‌سته‌کان له وڵاتى من خه‌ریکه ره‌نگى مردوو بگرن دڵه‌کانی به‌نێو زیندووش به‌فریاى دیدار راناگه‌ن و دیدارى زانایه‌ک قه‌ت پێراناگا قوژبنى ژوورێکى تاریک بکاته چراخان، خۆزگه‌ش ناسکى ده‌رونه دڵه پڕ مرۆییه‌کانه.
براى به‌رێزم:
لێره خۆت ئاسا گوته‌نى گریانه‌کان له‌ئازاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، پێکه‌نینیش له‌خۆشیه‌وه، جاگه‌ر زه‌مه‌ن پردى په‌ڕینه‌وه وێران نه‌کات بێگومان چاوه نادیاره‌کان له‌پشته‌وه جوانى دیمه‌نه‌کانى هونه‌رمه‌ندێکى وه‌ک به‌رێزتان ده‌بینن، ئه‌وانیشن نه‌ته‌نیا چاوه‌کانى منن، به‌ڵکه چاوى دڵ و چاوى هه‌ست و چاوى ئازاردیده‌کانمه که‌ئاسۆى من دیار ده‌که‌ن، بۆ هه‌میشه‌ش له‌ئاسۆ ده‌روانم ئاسۆش به‌جوانى ده‌بینم، هێنده‌ش ده‌خه‌مه‌سه‌ر خه‌رمانى قسه‌کانم که‌له‌دڵه‌وه سوپاسى هه‌ستى به‌رێزتان بکه‌م بۆ شه‌ونخونى کێشانت به‌دیار(گه‌نجى پیر) و ته‌واوى ئه‌و هه‌سته‌جوانه‌ى کێشاوته، له‌دوماهیدا ده‌ڵێم تۆ هه‌رده‌م شاد‌و وڵاتیش ئاوه‌دان بێت.
برات/ سه‌ردارخۆشناو 2007