Sarhang Bajalan: Satekanim le gell kake Zakariay hunermend

سه‌رهه‌نگ باجه‌لان: ساته‌کانم له‌گه‌ڵ کاکه‌ زه‌که‌ریایی هونه‌رمه‌ند

هه‌رکرداره‌و ئاوێنه‌ی دڵێکه‌ هه‌ر ووشه‌یه‌ و نوسراوی ده‌ستێکه‌ هه‌ر دڵه‌و به‌نده‌ی دڵێکه‌ به‌ڵام هه‌ر گۆرانیه‌ و گریانی هونه‌رمه‌ندێکه‌

 له‌وانه‌یه‌ که‌ له‌ پێش چاومان شتێکی غه‌ریب نه‌بێ که‌ گوێمان له‌ ناوی که‌سێک ده‌بێ به‌ناوی هونه‌رمه‌ند . Sarhang & Zakariaهونه‌رمه‌ند که‌سێکی زۆر هه‌ست ناسکه‌ هۆنه‌ری خه‌م و تاڵی ژیان خۆ هه‌ر هونه‌رمه‌نده‌ ، خۆ زۆربه‌ی  ووته‌ جوانه‌کان له‌ ده‌می هونه‌رمه‌ند هه‌ڵقوڵان، له‌ ده‌ستی هونه‌رمه‌ندان هاتنه‌ نوسین ، له‌ شوانێکی به‌دبه‌ختی بناری چیایێکییان پرسی چیت ئاواته‌ ؟ ووتی به‌رخۆڵه‌کانم بله‌وه‌ڕێنم به‌باشی، له‌ سه‌ربازێکی توندڕه‌ویان پرسی ئاواتت چیه‌؟ ووتی دوژمن بشکێنم، له‌ مناڵێکی بێ گوناهیان پرسی چیت ئاواته‌؟ یاخود چیت ده‌وێ؟ ووتی برسیم و خواردنم ده‌وێ( سه‌یر نیه‌ که‌ داوای شتێکی وا بکا چونکه‌ دڵی پاکه‌). خۆم ماوه‌یه‌ک وێبماسته‌ر و به‌رپرسی کاره‌کانی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز کاک زه‌که‌ریا بووم له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له‌ زۆر شت که‌ توانام هه‌بووبێ به‌پێی پێویست هاوکاریم کردووه‌،  په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر نزیکمان هه‌بووه‌  هه‌میشه‌ و هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌شه‌ وویستم چه‌ند شتێک بخه‌مه‌ به‌رچاووی ئازیز و هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ده‌نگ زوڵال  که‌ به‌ خۆم بینه‌ر و شاهێدی ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ به‌رێزه‌م، هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ڕۆژێکیان له‌ زه‌که‌ریام پرسی ئاواتت چیه‌؟؟؟؟؟؟؟ 

ووتی ئاواتم زۆره‌ به‌ڵام ئاواته‌ هه‌میشه‌یه‌کانت پێ ده‌ڵێم که‌ تا هه‌تا هه‌ر ئاواتمن  " به‌ په‌رۆشه‌وه‌ گووتی کوردستانه‌که‌م بێ خه‌م بێ،  و به‌ به‌رهه‌مه‌کانم بتوانم خه‌می ڕابردوو له‌ بیری میلله‌تم ببه‌مه‌وه". پێتان سه‌یر نه‌بێ که‌ کاکه‌ زه‌که‌ریا هه‌ر دوو له‌ ئاواته‌کانی پێ گووتم، چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکتان وه‌کو من له‌ دڵ و ده‌روونی ئه‌م که‌سه‌ دڵ پاکه‌ تێ بگه‌ن ئینجا  ده‌زانن که‌ زه‌که‌ریا چه‌نده‌ عاشق به‌ خاک و نیشتیمانه‌که‌یه‌تی ، وا نه‌زانن  که‌ زه‌که‌ریا هه‌ر هونه‌رمه‌ندی ئه‌مرۆیه‌ و گۆرانی بۆ ئه‌مڕۆ ده‌ڵێ! به‌ڵکو کار بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی خه‌م و تاڵیه‌کانی دوێنێ و ڕابردووش ده‌کا

 له‌ ووڵاتی ئێمه‌ زۆر شت داخراو بوو، له‌ ووڵاتی ئێمه‌ زۆر شت په‌رده‌پۆش کرابوو تا ئێستاش زۆر له‌ مرۆڤانی ئێمه‌ له‌ خۆشی بێ به‌شن، زۆر له‌ مرۆڤانی ئێمه‌ چاویان به‌ پێشکه‌وتنی جیهان نه‌که‌وتووه‌ و نازانن ئاستی سیاسی و هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌ جیهانیه‌کان له‌ کوێیه‌.  هونه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌ تا دونیا هه‌یه‌ دوایی نایه‌، هه‌رچه‌ند له‌ پیرۆزی که‌ڵًچه‌ر و داب و نه‌ریته‌کانی خۆمان وورد ببینه‌وه‌ هه‌ر ته‌واو نابێ به‌ڵام! هونه‌ریشمان تا ئه‌م دوایه‌ خۆ هه‌ر له‌ سنورێکی داخراو بوو دوور له‌ به‌کارهێنانی بیرۆکه‌ نێونه‌ته‌وه‌ی و ڕێگا پرۆفێشناڵه‌کان له‌ خزمه‌ت و کاری نوێدا، به‌ڵام  ئایا ده‌بوو ئێمه‌ هه‌ر به‌م ڕێچکه‌یه‌ هونه‌ری خۆمان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ین که‌ سی ساڵ به‌ر له‌ ئێستا کراوه‌؟ ئه‌توانین که‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ به‌ کار و چاڵاکیه‌کانی ئه‌م مرۆڤه‌ دڵنه‌رمه‌ بده‌ینه‌وه‌ که‌ کاک زه‌که‌ریایه‌ : وه‌ک دیاره‌ که‌ کاکه‌ زه‌که‌ریای هونه‌رمه‌ند میوزیکژه‌نێکی به‌ناوبانگی گه‌له‌که‌مان بوو تاکو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، هه‌ر به‌ یه‌که‌م گۆرانی و خۆناساندنی به‌ خه‌ڵک: به‌ گۆرانی نه‌مزانی خه‌ڵک هه‌ستیان کرد که‌ ئه‌م که‌سه‌ داوا ده‌کا که‌ په‌یامێک ببه‌خشێ. به‌ بگه‌ڕێوه‌ و ئه‌لبوومه‌ دوا به‌دوایه‌کانی توانی ئه‌م ئامانجه‌ بپێکێ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ هیوایی کار ده‌کا، به‌ڵام کاری کاک زه‌که‌ریا بۆ له‌ هونه‌رمه‌ندانی تر جیاواز بووه‌وه‌ له‌ ساڵی 2001 ه‌وه‌ تاکو ئێستاش؟ زه‌که‌ریای هونه‌رمه‌ندیش بیری له‌مه‌ کرده‌وه‌ که‌ جوانکاری هه‌ر نابێ له‌ قاڵبی ڕابردوو دابێ و له‌ چوارچێوه‌ی داب و نه‌ریتی خودی میلله‌ت نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ که‌ زه‌که‌ریایی هونه‌رمه‌ند خۆی ناساند به‌ ته‌واوی کورد و پارچه‌کانی کوردستان به‌شێک له‌ مرۆڤه‌ چاودێر و خۆ به‌ شاره‌زازانایانی ئه‌م بواره‌ و ڕاگه‌یاندن به‌ تایبه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هونه‌رمه‌ندیان به‌  به‌لاڕێدابردنی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و به‌ کارتێکردنی بێگانه‌یان وه‌سف کرد! هه‌ر به‌ بیری کاری جوانکاریه‌  که‌  زۆر له‌ خه‌ڵکان ئێستا له‌ ستایل و ڕێچکه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ کار ده‌که‌ن به‌ڵام به‌ ده‌نگێکی تر و خۆپیشاندانێکی تر و به‌ وێنه‌و کلیپێکی تر به‌ڵام بۆ که‌سێک نابینرێ که‌ ناوی ئه‌وان بێنێ؟؟؟؟؟؟؟

به‌ هه‌ر حاڵ  هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ کار له‌ ئاستێکی هێمن و دوور له‌ دڵشکاندنی ده‌وروبه‌ر بکا و با هه‌ر که‌س هه‌وڵی خۆی بدا تا چه‌ند له‌م گۆڕه‌پانه‌ ده‌توانێ خۆی له‌ ڕێگه‌یه‌کی دوور له‌ خه‌ڵکان ببینێته‌وه‌.

  زۆر جار بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ ئه‌بێ ڕۆژێک بێت که‌ چۆن ئێمه‌ عه‌وداڵی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌کانی ابراهیم تاتلس و کازم ساهیرێکی عه‌ره‌ب و موعینێکی اسفهانین ئێمه‌ی کوردیش که‌سێکمان له‌ ئاستی ئه‌وان کار بکات و میلله‌تانیش کڕیاری به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌کانمان بن؟؟؟به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ گه‌یشتم به‌ که‌سێک که‌ ئه‌م بۆشایه‌ پڕ بکاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ خۆم به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌م ڕه‌وانه‌ی ووڵاتانی دراوسێ نه‌کردبووا له‌وانه‌ نه‌بوو که‌ ئێستاش باوه‌ڕی ئه‌وه‌م بکردایه‌ که‌ میلله‌تانی ده‌وروپشتیش  که‌سێک ده‌ناسن که‌ کورده‌ و هیچی که‌متر نیه‌ له‌ ئه‌م براده‌رانه‌ی پێش ئێستا باسم کردن. وه‌ ئێستا   درک به‌م ڕاستیه‌ ده‌کرێ  که‌  گوێگری تورک و فارس و نه‌ته‌وه‌کانمان که‌مبووه‌ و خه‌ڵک چاوه‌ڕێی که‌سێک ده‌که‌ن که‌ به‌رهه‌می نوێی هه‌بێ که‌ کورده‌ و به‌ شێوازێک کار ده‌کات نه‌ته‌وه‌کان میوزیکی بۆ ده‌ژه‌نن و سه‌رسامن به‌ کاره‌کانی 

ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک له‌ ئێوه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م مرۆڤه‌ بژیێن یاخود کاری له‌گه‌ڵ بکه‌ن من دڵنیام که‌ شتێک زوو به‌دی ده‌که‌ن که‌ هێمنی و له‌سه‌رخۆیی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه‌، هه‌ر چ شتێک ڕووده‌دا هه‌رگیز نه‌مبینی خۆی هه‌راسان بکات و جیاواز له‌ کاته‌کانی تر بێ. دووه‌م شت به‌دی ده‌که‌ن که‌ مرۆڤێکی زۆر قسه‌خۆش و ده‌م به‌ خه‌نده‌یه‌ باس له‌ هه‌ر شتێک ده‌کا به‌بێ خه‌نده‌ لێوی ناجوڵێ شتێکی زۆر ئاساییه‌ هه‌ر که‌سێک که‌ ته‌می ماندووبوون به‌ ده‌م و چاویه‌وه‌ دیار بێ وه‌کو جاران هه‌ڵسوکه‌وت ناکا و زوو هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌یت که‌ گۆڕانێک هاتووه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ به‌ڵام هه‌رچه‌ند له‌ کار و ماندووبوون هه‌رچه‌ند له‌ نه‌نوستن و ئێشکگری ئه‌م مرۆڤه‌ ووشه‌یه‌کی گران تر له‌ گووڵ نابیستی  که‌ دڵت بڕه‌نجێنێ. شتێک زۆر سه‌یرم پێی دێت هه‌ر چ گرفتێک هه‌بێ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ و کار و هه‌وڵه‌کانی ئه‌م مرۆڤه‌: هه‌ر پێم ده‌ڵێSarhang & Zakaria 
"نیگه‌ران مه‌به‌ چاره‌ ده‌بێ انشا الله‌"

 .له‌ لایه‌ن براده‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ده‌وروبه‌ر هه‌میشه‌ به‌ مرۆڤێکی ڕووخۆش و ده‌م به‌ خه‌نده‌ ناسراوه‌ هه‌ر شتێک ڕووده‌دا له‌ هاوڕێیانیش هه‌ر هه‌وڵی ناردنی خه‌ند و پێکه‌نین ده‌دا بۆ سه‌ر لێوی ئه‌وانیش، به‌ڵام من ده‌زانم که‌ ماندووبوونێکی زۆر شاراوه‌ هه‌یه‌ له‌ ژێر لێوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  به‌ ده‌یان شه‌و و به‌ره‌به‌یان له‌ ده‌نگ و کاری خه‌به‌رم بووه‌ته‌وه‌ ئینجا زانیوومه‌ که‌ دیسان کاکه‌ زه‌که‌ریایه‌ به‌ نیوه‌شه‌ویش هه‌ر خه‌ون به‌ خزمه‌ت و کاری هونه‌ری ده‌بینێ بۆ جه‌ماوه‌ر: کاتێک ده‌ڕۆم بۆ لای پێی ده‌ڵێم کاکه‌ بۆ ناخه‌وی؟؟ وه‌ڵامه‌که‌م له‌ به‌ر کردووه‌ که‌ هه‌موو جار هه‌ر پێم ده‌لًَێ : هونه‌ر ژیانمه‌ ، جه‌ماوه‌ر گیانمه‌ ، من به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ جوانم و بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌ژیم  هه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌که‌شم ده‌مرم ، نابێ گه‌نج دڵی بڕه‌نجێ بۆیه‌ ئه‌بێ هه‌ر کار له‌ دوای کاری نوێ بکه‌م بۆ ڕازیکردن و پێ به‌خشینی چه‌ند ساتێکی خۆشی به‌ دڵی گه‌نجانی ووڵاته‌که‌م و گه‌نجانی هه‌نده‌ران

به‌ڵام کاکه‌ زه‌که‌ریا له‌ کۆتای باسه‌که‌م : ئێمه‌ی گه‌نج و دڵدار به‌ ده‌نگه‌ به‌ سۆزه‌که‌ت پێت ده‌ڵێین ئێمه‌ نازانین دڵداری چیه‌؟ ئێمه‌ دڵدارین نازانین وه‌سفی بکه‌ین و خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ دڵداره‌کانمان ده‌ربڕین، بۆیه‌ پێت ده‌ڵێین ئێمه‌ش به‌ تۆوه‌ جوانین تۆ به‌ گۆرانی و هه‌ڵبه‌سته‌ شیرین و پڕ له‌ واتا دڵداریه‌کانی خۆت و شاعیره‌ هه‌ست ناسکه‌کانت گۆرانیمان بۆ بڵێ با پێشکه‌شی بێ وه‌فا و وه‌فادارانی خۆمانی بکه‌ین.

 

Listen to whole album

Download Ringtones

Fans On Facebook

Official Zakaria Profiles

Facebook Wikipedia