ئایا هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش زه‌که‌ریا پێوویستی به‌وه‌یه که هه‌مووساڵێك ئه‌لبوومێك ده‌رکات!?
شێرکۆجه‌لال
هــــه‌رچه‌ند جــــــار هــــــونه‌رمه‌نــدی خـــــۆشه‌ویست کاك( زه‌که‌ریا) ساڵێك یان که‌متر یان تۆزێك زیاتــــر تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌رئه‌لبۆمێکی گله‌یی و گازنـــده‌ی هه‌ندێك له‌نووســــــه‌ران له‌ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان وه‌ده‌رده‌که‌ون وه‌ك ئــــــه‌وه‌ی بڵێن هونه‌رمه‌ند بێ ده‌نگه‌و له‌کاری هونه‌ریش دوورکه‌وتۆته‌وه یان له میـــــدیاکان ده‌رناکــــــه‌وێت. بــــــه‌ڵام ئه‌گه‌رئاوڕێکــی نه‌ختێك زانستیانه‌و بۆچونێکی که‌مێك لۆژیکمان به‌رانبه‌ر ئه‌م هــــونه‌رمه‌نده هه‌بێت کـــه له‌ڕاستی دا به‌ماوه‌یه‌کــــــی که‌م ڕێگایه‌کی زۆر‌ی هونه‌ری بڕیوه من ده‌ڵێم نه‌خێر پێوویستی به‌وه نه‌ماوه که ساڵانه ئه‌لبـــوومێك ده‌رکات.
گه‌لــۆ وه‌ك ده‌ست پێك هه‌مووهونه‌رمه‌ندان له‌پێنـــاوی زێده‌تـــــــر ناساندنـــــی ده‌نگ و ڕه‌نگیان به‌بینه‌ران و بیسه‌رانیان ئه‌وپه‌ڕی پێوویستیان به‌ده‌رکــــه‌وتنه له میدیاکــــــان به‌گشتی وده‌رخستنی به‌رهه‌مــــــی ساڵانــه‌ش به‌تایبه‌ت هــــــه‌روه‌هاکلیپی گۆرانیه‌کانیان له‌پێناوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ناخی هونه‌ره‌که‌یان بگه‌ن تاچه‌ند به‌هه‌ستی ڕاست و به‌به‌هره‌ی سروشتــــی که‌وتوونه‌ته ناو جیهانی ئه‌م هونه‌ره‌مه‌زنه بێگومان به‌هه‌موو دڵنیایه‌وه ده‌بێژم کاك زه‌که‌ریا خاوه‌نــــــی ئه‌م به‌هــــره سروشتیه‌یه‌که ئێمه به‌رله‌ئیمڕۆ پێی ئاشنا بووین هونه‌رمه‌ند به‌ماوه‌یه‌کی که‌م شوێنێکی گــــــه‌وره‌ی له‌دڵی زۆربـــــه‌ی خه‌ڵکی کوردبۆخۆی کرده‌وه. به‌ڵام ئیمڕۆ پاش ئه‌م ئه‌زموونه سه‌رکه‌وتووه به‌ده‌رچوونی له‌کــــــۆنسێرتێك بــــــۆی هــه‌یه به‌هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیك یان هه‌رهه‌ڵه‌یه‌کی هونه‌ری تر ده‌یان ده‌نگی نه‌یاری لێ قیت بێته‌وه چونکه په‌رده‌ی گـــوێچکه‌و زوومی چاوی ڕۆژنامه نووسان ته‌نها له‌سه‌ر خه‌ڵکی به‌ناوبانگ و هــونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ن به‌تایبه‌تیش ئه‌م ڕۆژنـــــامه نووسانه‌ی که‌نه‌ختێك به‌بێ ویژدانانه ده‌که‌ونه گیانی هونه‌رمه‌ندان. بۆیه من ڕام وایه هــــونه‌رمه‌ند زه‌کـــــه‌ریا ئیمڕۆ پێوویستی به‌وه‌نه‌ماوه که هه‌مووساڵێك ئه‌لبـــوومێك ده‌رخــــــات به‌ڵکوپێوویستی به‌وه‌یه‌چـــــــه‌ند هــــــه‌نگاوێک بهاوێت که‌تاوه‌کووئیمڕۆ نه‌ی هاویشتووه. له‌وانه ئه‌نجام دانی کارێکی( دیۆ) له‌گه‌ڵ هـــونه‌رمه‌نێکی بیانی بــــــه‌ناوبانگ به‌ڵام بێگومان کارێکی واش پێوویستی به‌وه‌ده‌کات که هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا هـــــــونه‌رمه‌ندی دووه‌م بدۆزێته‌وه بــــه‌م مه‌رجه‌ی له‌بواری ده‌نگ و کاریزمای کاره‌کانی تری به‌باشی بگونجێت له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌که‌ی کاکه زه‌که‌ریا. خاڵـــــی دووه‌م ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێت کۆشش کات چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی هۆزانڤانانی گه‌وره‌ی کــورد نمونه‌ی( په‌شێو) و(شێرکۆبێکه‌س) وئه‌وانــــــی تر بکات به‌به‌رهه‌می داهاتووی. بۆیه له‌کۆتایـی به هــــــونه‌رمه‌ند ده‌ڵێم به‌دوو یان به‌سێ ساڵ ئه‌لبوومێكــــی سه‌رکه‌وتوو به‌سه‌بۆتۆی خۆشه‌وویست ئه‌گه‌رچـــــی له‌وانه‌یه هه‌وادارانی ده‌نگی هـــــــونه‌رمه‌ندبه‌م بۆچونانه‌م دڵته‌نگ بن بێگومان ناهه‌قی ئه‌وانیش ناگرم. به‌ڵام هونه‌رێك که‌خاوه‌نی هه‌ستی ڕاست و به‌هره‌یه‌کی یه‌زدانی بێت به‌م شێوه‌یه به‌جـوانی ده‌مینێته‌وه زۆر‌ی و بۆری کارێکی باش نیه...