هونه‌رمه‌ند زەکه‌ریا له ناو میدیاکانی جیهانی
ڕۆژنامه‌ی جیهانی اکونومیست بابه‌ته‌کی تایبه‌تی نووسیوه به ناونیشانی مۆسیقا و لووتکه‌ی شاخه‌کان، که باس له سه‌رکه‌وتنه‌کانی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی کورد زه‌که‌ریا عبدولله ده‌کات، که وسفی کردووه به بیتل سی کورد و هه‌روه‌ها باسی کردوه که له کاتی خۆی به‌رهه‌می (تیلیناز) بڵاوكرا زیاتر له 3 ملیون نـسخه فرۆشرا و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌روا که ده‌ڵێت هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا هیوا و داخوازه‌کانی زوره که سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێت له بواره‌کانی دیکه جه‌گه‌له مۆسیقا وه‌کو به‌ژداربوونی له پروژه‌ی ئاوادانکردنی كوردستان. بۆ ئه و مه‌به‌سته‌ش و به پشگیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ستا به دروستکردنی 700 نهومی مودرن بۆ جوانکاری شاره‌کانی کوردستان و سوود لێ وه‌رگه‌رتن و چه‌ندین پرۆژه‌ی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه. شایانی باسه که ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جار نیه که میدیای بیانی باس له‌سه‌ر کاره‌کانی سه‌رکه‌وتووی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو بکات