Baştirîn hunermendî Îraq û Kurdistan

خەڵاتى باشترین هونەرمەندى عیراق و کوردستان بۆ زەکەریا عەبدوڵڵا

 

سەنتەرى عێراقى ئەمڕۆ بۆ ڕووناکبیریی و هونەر و ڕاگەیاندن کە دامەزراوەیەکى عیراقى سەربەخۆیە، ئەستێرەى کورد زەکەریا عەبدوڵڵاى وەکوو باشترین هونەرمەند لە سەر ئاستى عیراق و کوردستان دەستنیشان کردووە.
 

Zakaria

بەم بۆنەیەوە کاتژمێر 6ى ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە 27/11/2008 لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، ڕێوڕەسمێک ساز دەکات و تیایدا خەڵاتى باشترین هونەرمەند لە سەر ئاستى عیراق و کوردستان پێشکەش بە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات.
 
سەنتەرى عیراقى ئەمڕۆ بۆ ڕووناکبیریی و هونەر و ڕاگەیاندن کۆمەڵێک کەسایەتیى هونەرى و ڕۆشنبیری و ئەدەبى و رۆژنامەوانى و سیاسى و هونەردۆستى بانگهێشتى ئەم بۆنەیە و ڕێوڕەسمى خەڵاتکردنى هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا کردووە.
 
هەربەم بۆنەیەوە و دواى خەڵاتکردنى، هەر لە هەمان کات و شوێندا هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا کۆنسێرتێکیش پێشکەش دەکات و تیایدا چەپکێک گۆرانى پێشکەش بە ئامادەبووانى ڕێوڕەسمەکە دەکات. هەروەها هەموو هەوادارانى هونەرمەندیش لە هەمان کاتدا دەتوانن لە ڕێگەى شاشەى کەناڵى ئاسمانیی تەلەڤزیۆنى کوردستانەوە ڕێوڕەسمى خەڵاتکردن و کۆنسێرتەکەش ببینن، کە ڕاستەوخۆ بۆ بینەران دەگوازرێتەوە.
 
شایانى باسە، هەمان ئەو تیپى موزیکەى کە لە موزیسیەنە بەتواناکانى کوردستان پێک دێت و رۆژى 5ى ئۆکتۆبەرى رابردوو لە ستۆکهۆلمى پایتەختى سوێد کۆنسێرتى هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵایان بەڕێوە برد، ئەم کۆنسێرتەش بەڕێوە دەبەن. بۆ ئەم مەبەستەش ماوەى چەند ڕۆژێکە خەریکى پرۆڤە و خۆئامادەکردنن.
 
جێگەى بەبیرهێنانەوەیە 5ى ئۆکتۆبەرى رابردوو ئەستێرەى کورد زەکەریا عەبدوڵڵا وەکوو تەنیا هونەرمەندێک لە کورد بۆ فیستیڤاڵى نێودەوڵەتیى (ڕى ئۆریەنت) لە ستۆکهۆلم دەستنیشان کرا و تیادا بە ئامادەبوونى جەماوەرێکى یەکجارى زۆرى کورد، کۆنسێرتێکى سەرکەوتووى پێشکەش کرد کە .مایەى ئەوپەڕى ڕەزامەندیی جەماوەر و رێکخەرانى قیستیڤالەکە بوو. ئەو کۆنسێرتەش هەر لە لایەن کەناڵى ئاسمانیی تەلەڤزیۆنى کوردستانەوە راستەوخۆ گوازرایەوە و دەنگ و سەدایەکى باشى لە کوردستان و ناو ڕەوەندى کورد لە جیهان دایەوە.
 
مایەوە بڵێین لە زۆر وڵاتانى دیکەى ئەورووپا و ئەمەریکا و کەنەداش داوا کراوە کە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا کۆنسێرت ساز بکات، بەڵام تا ئێستا وەڵامى کۆتایی هیچ کامێک لەو داوایانە لە لایەن هونەرمەندەوە نەدراونەتەوە و چاوەڕێى بڕیارى ئەو دەکەن.

Listen to whole album

Download Ringtones

Fans On Facebook

Official Zakaria Profiles

Facebook Wikipedia