Mîdalyey alltun pêşkeş be Zakaria kira

Zakaria

میدالیاى ئاڵتونى دەکرێتە ملى زەکەریا

ئـارى ئـازاد 
دواى ماوەیەک رێکلام و بانگەشە بۆ رێزلێنان لە هونەرمەند (زەکەریا عەبدوڵڵا) ، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە بەرپرسانى حیزبى و وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک بەرچاو لە عاشقان و گەنجانى کوردستان لە تەلارى شەهید (سەعد عەبدوڵڵا) لە هەولێرى پایتەخت مەراسیمى رێزلێنان لە کارە هونەرى و پر لە داهێنانەکانى (زەکەریا) بەرێوەچوو ، کە لەلایەن سەنتەرى عیراقى (ئەمرۆ) سازدرابوو ، لە مەراسیمەکەدا خەڵاتى رێزلێنان و میدالیای ئاڵتونى لەلایەن بەرێز (فەلەکەددین کاکەیى) وەزیرى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەخشرایە هونەرمەندى گەورەى کورد (زەکەریا عەبدوڵڵا) پاشان داوا لە هونەرمەند کرا ووتەیەک بەم بۆنەیەوە پێشکەش بکات ، زەکەریا لە ووتەکەى دا وێراى سوپاس کردنى سەنتەرى عیراقى ئەمرۆ بۆ ئەم رێزلێنانە سوپاس و خۆشەویستى خۆى بۆ عاشقانى دەنگ و هونەرەکەى دەربرى و سوپاسى ئەو شاعیرانەى کرد کە هۆنراوەیان بۆ نووسینەوە و سوپاسى ئەو میوزیکژەنانەشى کرد کە کاریان بۆ کردووە ، دواى مەراسیمى رێزلێنانیش بە هاوکارى گروپى میوزیکى (زەکەریا) بە سەرپەرشتى میوزیکژەنى بەناوبانگى تورکیا (موراد) چەند گۆرانییەکى پێشکەش بە عاشقانى دەنگى کرد ، کە یەکێک لە گۆرانیەکانى هى ئەلبومى تازەى بوو.

 

 

سایری فیدیو بکه لێره

 

 

Listen to whole album

Download Ringtones

Fans On Facebook

Official Zakaria Profiles

Facebook Wikipedia