زه‌كه‌ریا: مه‌رجی یه‌كه‌مم ئه‌وه‌یه ده‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌م كورد بێت
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا ئه‌و گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كورتی ته‌مه‌نی هونه‌ریدا توانی پێگه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ خۆی بنیاد بنێ تا ئه‌و راده‌یه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌لای زۆربه‌ی گه‌نجانه‌وه به‌گۆرانیبێژی ژماره یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ناوده‌برا.
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا فراوانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زه‌كه‌ریا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی نه‌توانێت له‌هۆڵه‌كاندا ئاهه‌نگ بگێڕێت، به‌ڵكو بۆ جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره ناچار له‌كوردستان په‌نای بۆ یاریگاكان برد‌و له‌وێ ئاهه‌نگی گێڕا.
ئه‌لبوومی "بگه‌ڕێوه" سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی زه‌كه‌ریا بوو، به‌دوای ئه‌وه‌شدا ئه‌لبوومی "دایه" ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئێجگار فراوانی هه‌بوو، به‌جۆرێك بازدانێكی گه‌وره‌ی له‌كارو ناوبانگی زه‌كه‌ریادا دروست كرد، له‌دوا كاردانه‌وه‌شدا زه‌كه‌ریا له‌وڵاتی سوید وه‌ك تاكه نوێنه‌ری گۆرانیبێژانی كورد بانگهێشتی ئاهه‌نگێكی جیهانی كرا‌و به‌دوای ئه‌وه‌شدا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری عێراقی ئه‌مڕۆ وه‌ك باشترین هونه‌رمه‌ندی عێراق‌و كوردستان خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا.
پێش زه‌كه‌ریا له‌خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده "نه‌جمه‌دین ئاواره"ی برای ده‌ستی داوه‌ته كاری هونه‌ری كه ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی شاری هه‌ولێر، ئه‌و كه‌شه هونه‌رییه‌ی له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌بووه، هانی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی دواجار خۆی له‌بواری هونه‌ریدا ببینێته‌وه.
زه‌كه‌ریا دۆسته‌كانی به‌وه ستایشی ده‌كه‌ن كه شێوازێكی نوێی له‌ئاوازو هۆنراوه‌و دابه‌شكردن هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردییه‌وه‌و نه‌یاره‌كانیشی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌ئاوازو دابه‌شكردندا مۆركی توركی پێوه دیاره‌و ئه‌مه‌ش زیانی به‌هونه‌ری كوردی گه‌یاندووه.
پاش چوار ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له‌میدیا كوردییه‌كان، زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا له‌م دیداره تایبه‌ته‌یدا بۆ گۆڤاری ئاوێنه‌كان چه‌ند نهێنییه‌كی تایبه‌تی ژیانی خۆی ئاشكرا دهكاتو روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی كار‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی ده‌دات.
* ئه‌وه‌نده‌ی زانراوه ئێوه به‌بنه‌ماڵه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌تایبه‌تتر له‌وه تێبگه‌ین كه ئایا تۆ له‌كه‌یه‌وه هاتوویته بواری هونه‌ری، ئاخۆ هیچ به‌رهه‌مێكت هه‌بووه تۆمارت كردبێت‌و بڵاونه‌كرابێته‌وه؟
- به‌ڵێ ئه‌وه راسته، من له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ریم، پێش من نه‌جمه‌دین ئاواره‌ی برا گه‌وره‌م گۆرانیبێژه، گه‌یلانی براشم موزیكژه‌ن بوو، منیش هه‌ر له مناڵیمه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌ریم و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تیپه هونه‌رییه‌كانی هه‌ولێر كارم كردووه. بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ش، نه‌خێر هیچ گۆرانییه‌كی تۆماركراوم نه‌بووه كه بڵاوم نه‌كردبێته‌وه.
* تۆ زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌كو موزیسیان و گۆرانیبێژ ناسرایت، ده‌مانه‌وێ بزانین ساڵی چه‌ند رووتكرده ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێستا له‌كوێ نیشته‌جێیت؟
- نزیكه‌ی پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته له‌ساڵی 1993 چوومه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ئێستاش زۆربه‌ی كاته‌كانم له‌كوردستان به‌سه‌ر ده‌به‌م.
* ئه‌لبومی "بگه‌ڕێوه" بووه سه‌ره‌تای دهركهوتنو ناسینیت بوو لای جه‌ماوه‌ر، پاشان ئه‌لبومی "دایه" ناوبانگێكی زیاتری دایتێ، كاتێك بیرت له‌وه كرده‌وه كه ده‌ست بكه‌یت به‌گۆرانی وتن، پێشبینیت ده‌كرد به‌و شێوه‌یه دهربكهویتو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت؟
- ئه‌لبومی بگه‌ڕێوه به‌ر له ئه‌لبومی دایه بوو. خۆشبه‌ختانه ئه‌لبومی دایه به دڵی جه‌ماوه‌ر بوو، ئیتر دوای ئه‌و ئه‌لبومه گه‌ڕامه‌وه كوردستان و زیاتر له جه‌ماوه‌ر نزیك بوومه‌وه.
* باشه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌لبوومانه به‌و شێوه‌یه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- تازه‌گه‌رییه‌ك بوو له ناو گۆرانیی كوردیدا، چ له رووی دابه‌شكردنی مۆسیقاوه، چ وه‌ك ئاواز و هۆنراوه‌ش.
* ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زۆر به‌كه‌می به‌رهه‌می نوێت ده‌بیسترێت، بۆچی به‌رهه‌مه‌كانت دوا ده‌كه‌ون، زۆر كه‌س ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رقاڵ بوونت؟
- به لای منه‌وه ژماره‌ی ئه‌لبوم گرنگ نیه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گرنگه، من تا له به‌رهه‌مه‌كانم دڵنیا نه‌بم، بڵاویان ناكه‌مه‌وه، زۆر جاری واش هه‌بووه ئهلبومێكم گۆرانیی زیاتری تیادا بووه، به‌ڵام به‌ر له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو تا سێ تراكم لێ لاداوه.
* مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌وڵاتی سوید به‌شداری ئاههنگێكت كرد، وه‌ك زانیومانه له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندێك بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه بانگهێشت كرابوو، له‌نێو هونه‌رمه‌نده كورده‌كانیشدا ئه‌و بانگهێشته ئاراسته‌ی تۆ كرا، ئه‌و به‌شدارییه چی پێ به‌خشیت؟
- دیاره ئه‌وه مایه‌ی خۆشحاڵی بوو بۆ من و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م، دوای چه‌ندین ساڵ ماندووبوون و شه‌ونخوونیم، تازه شته‌كانم گه‌یشته ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی. ئه‌و فیستیڤاڵه‌ی مانگی ده‌ی رابردوو له‌سوید ساز كرا كه تیایدا باشترین هونه‌رمه‌ندانی گه‌لان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، منیش به شانازییه‌وه وه‌كو كوردێك ده‌ستنیشان كرام و تیایدا به ئه‌نقه‌ست وام كرد كه گرووپێكی كورد له‌گه‌ڵم به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێهاتوویی كورد له بواری مۆسیقادا نیشانی ده‌ره‌وه بده‌ین.
* هه‌ر پاش ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری عێراقی ئه‌مڕۆ" خه‌ڵاتی رێزلێنانت پێ به‌خشرا، ئه‌و خه‌ڵاته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بوو؟
- ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری عێراقی ئه‌مڕۆ كه سوپاسیان ده‌كه‌م، دیاره دوای ئه‌وه‌ی خۆیان راپرسیان كردبوو، منیان به شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته بینی بوو، ئه‌مه‌ش دیاره پێزانینێك و بهبیرهێناوهیهك بوو بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كه تیایاندا شه‌ونخوونیم به دیار گۆرانی و مۆسیقای كوردییه‌وه كردووه.
* وه‌ك ده‌زانین له ئاهه‌نگی رێزلێنانه‌كه‌دا، دوو گۆرانیت له ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ت پێشكه‌شكرد، ده‌كرێ هه‌ندێك زانیاریمان له‌و باره‌یه‌وه پێبڵێیت؟
- دوو گۆرانییه تازه‌كه‌م وه‌كوو خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ر بوو كه له هه‌ر ئاهه‌نگێكدا گۆرانیی تازه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ش دڵنیاییه بۆ جه‌ماوه‌ر كه من له كاره‌كانم به‌رده‌وامم.
* كاره‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه به‌چی گه‌یشتووه؟
- كاری باشی تیا كراوه‌و له‌ته‌واوبووندایه، ره‌نگه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوبكرێته‌وه.
* ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی بێته پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی بیانی چ كوڕ یان كچ به‌یه‌كه‌وه گۆرانی بڵێن، تا چه‌ند ئاماده‌یت ئه‌و داوایه قبوڵ بكه‌یت، یان تائێستا داوات له‌و شێوه‌یه‌ت بۆ هاتۆته پێشه‌وه، یان خۆت پێت خۆشه كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌یت؟
- به‌ڵێ شتێكی وا له ئارادایه، نامه‌وێ ئێستا باسی بكه‌م، له كاتی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ من جیاوازیش نیه كوڕ، یان كچ بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندێكی باش بێت.
* ئه‌وه‌مان بیستووه كه به‌نیازیت كۆلێژێكی میوزیك له‌كوردستان دابمه‌زرێنیت، ده‌كرێت ورده‌كاری ئه‌و پرۆژه‌یه بزانین؟
- راستییه‌كه‌ی به‌نیازین كۆلیژێك بكه‌ینه‌وه كه به‌ته‌نها تایبه‌ته بۆ پێگه‌یاندنی میوزیكژه‌ن، له‌م رووه‌وه چه‌ند پێشنیارێكمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی رۆشنه ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م مامۆستاكانی ئه‌و كۆلێژه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێن.
* با بزانین زه‌كه‌ریا له شه‌وو ڕۆژێكدا چه‌ند كاتژمێر ده‌خه‌وێت، وه‌ك ئێمه بیستومانه شه‌وانه تا به‌ره‌به‌یان سه‌رقاڵی پڕۆڤهكردنیت؟
- به زۆری كهمخهوم، شه‌وانه خه‌ریكی دابه‌شكردنی مۆسیقا و ئاوازدانانم، جارجاره‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانم داده‌نیشم.
* چ كاتێك سه‌ردانی ماڵی باوكت ده‌كه‌یته‌وه؟
- هه‌موو كاتێك به به‌رده‌وامی، زۆر نزیكم لێیانه‌وه.
* له‌گه‌ڵ وه‌رزش كردن‌دا چۆنیت؟
- به‌رده‌وام هه‌موو رۆژێك وه‌رزش ده‌كه‌م.
* جیا له لایه‌نی ئیشوكارو گۆرانی، ئه‌گه‌ر كاتت هه‌بێت چ خولیایه‌كی دیكه‌ت هه‌یه؟
- به‌زۆری خوێنده‌نه‌وه و وهرزشو به‌وانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بم.
* ئایا زه‌كه‌ریا له‌ژیانیدا خۆشه‌ویستی كردووه؟
- به‌ڵێ خۆشه‌ویستیم كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی تر له‌باره‌یه‌وه ناده‌م.
* له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه به‌نیازیت ژیانی هاوسه‌ریی دروست بكه‌یت، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟، هه‌روه‌ها ئه‌و كچه‌ی ده‌ته‌وێت بیهێنیت حه‌ز ده‌كه‌یت چ مه‌رجێكی تێدا بێت؟
- راسته به‌نیازم، به‌ڵام ئێستا شتێكی روون له‌ئارادا نیه.
* به‌لاته‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ كچێكدا دروست بكهیتو كورد نه‌بێت؟
- نه‌خێر، مه‌رجی سه‌ره‌كیم ئه‌وه‌یه هه‌ر هاوسه‌رێك هه‌ڵبژێرم ده‌بێ كورد بێت.
سازدانی: پشتیوان جه‌مال