ماچ

 

بمده‌رێ ماچێ .. له‌و لێوه‌ جوانه‌

ماچێكى گه‌رمى .. زۆر عاشقانه‌

پێم مه‌ڵێ: نا نا .. تۆ ئه‌و چاوانه‌

ماچى دڵدارى .. ده‌واى دڵانه‌

 

سوێندم خواردووه‌ .. سوێند به‌و یه‌زدانه‌

تا ماچت نه‌كه‌م .. ناڕۆم لێرانه‌

ڕووت وه‌رمه‌گێڕه‌ .. نا توخوا گیانه‌

ماچ و مووچ هيواى .. خۆشه‌ویستانه‌

 

هاتووم بۆ ماچێ .. بێنه‌ ده‌ى كوانێ

له‌ سه‌ر په‌یمان و .. وه‌عده‌كه‌ى ژوانێ

ئه‌و لێوه‌ بێنه‌ .. پێم بڵێ: هانێ

یه‌كه‌م جار ماچێك .. جا لێولێوانێ

 

ماچێكم ده‌وێ .. ماچى دڵدارى

ماچێك له‌ لێوى .. خونچه‌ى به‌هارى

هه‌ر ده‌بێ بێنى .. ماچێك به‌ دیارى

لاى من بمێنێ .. كچێ بۆ یادگارى

 

ماچێكى لێوت .. گشت دنیا دێنێ

هه‌رچى خه‌م هه‌یه‌ .. له‌ دڵ ده‌ردێنێ

حه‌سره‌ت خه‌ریكه‌ .. من ده‌سووتێنێ

بێنه‌ ماچی كه‌م .. هه‌ر هه‌موو شوێنێ