بێيته‌وه‌‌..

 

چاوه‌ڕێتم وه‌ره‌ گیانه‌

به‌خته‌وه‌ر كه‌ ئه‌م ژیانه‌

ژیان جوانه‌ له‌ تۆدایه‌ به‌ تۆ جوانه‌

وه‌ره‌ بێنه‌ خه‌نده‌ى عاشقانه‌

وه‌ك گوڵانه‌

ئه‌و نیگا پڕ نازانه‌

وه‌ره‌ دڵ هه‌ر چاوه‌ڕوانه‌

وه‌كوو جاران شه‌وانه‌

به‌ هیواته‌ له‌ ژوانه‌

 

وه‌ره‌ ببینه‌ ده‌ردم بزانه‌

دڵ بێ تۆ بێ لانه‌

سه‌یرى حاڵم كه‌ چه‌ند په‌رێشانه‌

پاییزه‌ خه‌زانه‌

ئیتر باس بێ ئه‌م ژانه‌ گرانه‌

وه‌ره‌ هه‌ر عیشق ڕێگه‌ى دڵانه‌

 

 

كێ هێنده‌ى تۆ شادى دێنێ؟

هه‌ست و سۆزم ده‌بزوێنێ؟

دڵئارامیم ده‌ڕفێنێ، ده‌تۆرێنێ؟

كێ وه‌كوو تۆ ئه‌وین ده‌بارێنێ؟

عیشق دێنێ

ئاوازى دڵ ده‌خوێنێ

شادم ده‌كا، ده‌مگریێنێ

له‌ دڵدا هه‌ر ده‌مێنێ

ده‌مكوژێت و ده‌مژێنێ؟!