بۆ كوردستان..

 

ئه‌م خاكه‌ جوانه‌  .. بۆ من ژیانه‌

ڕۆح و گیانم به‌ فیداى كوردستانه‌


چاوى هه‌مووانه‌ .. هیواى
دڵانه‌


چه‌ند شيرينه‌ بووكى جوانى جیهانه‌

 

لانه‌ى ئه‌وینم .. سه‌رچاوه‌ى ژینم

كوردستان هه‌ر تۆى .. چاره‌ى برینم

 

تۆ شادى و ئازادى و مایه‌ى سه‌رفرازیم

من بۆ تۆ به‌ ڕۆحم هه‌ر ئاماده‌ و ڕازیم

 

 

ئه‌ى كوردستانم .. هه‌ناسه‌م، گیانم

من تۆم نه‌بێ ئاواره‌ و په‌رێشانم


نوورى چاوانم ..
دایكم، باوانم

ڕۆژێ دوور له‌ تۆ هه‌ڵناكه‌م، ناتوانم

 

تۆ گوڕ و تینم .. خه‌ونى شیرینم

كوێراییم دادێ .. دوور بم نه‌تبینم